کورتەی هەواڵەکانی۲۲ی گوڵانی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۲۲ی گوڵانی۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

کوردانی سووریا نیگەرانن لە سڕینەوەی بەرەبەرەی دەستکەوتەکانیان

سێت فرانتزمەن، شرۆڤەکاری پرسی کورد، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە گرژییە نوێیەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هۆشداری دەدات کە ناکۆکی لەسەر سڕینەوەی زمانی کوردی لە تابلۆ حکوومییەکاندا، دەکرێت ببێتە قەیرانێکی گەورەتر لەنێوان کورد و حکوومەتی دیمەشقدا.



بۆچی ڕۆشنبیرانی تورکیا لەئاست پڕۆسەی ئاشتیدا بێدەنگییان هەڵبژاردووە؟

بیرەوەریی دەستبەسەرکردنی ئەکادیمیستەکان، زیندانی کردنی لایەنگرانی گفتوگۆکانی پێشوو و بەردەوامیی کەشوهەوای ئەمنیی لە تورکیا، بووەتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە ڕۆشنبیران، نووسەران و هونەرمەندانی ئەو وڵاتە لە پشتگیریکردنی ئاشکرای پڕۆسەی نوێی ئاشتی نێوان ئەنقەرە و پەکەکە خۆیان بپارێزن؛ پڕۆسەیەک کە بە بڕوای ڕەخنەگران هێشتا فاقیدی شەفافیەت و هەنگاوی کردەیی دەسەڵاتە.



نەوەی نوێ ڕەشنووسی ڕێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی پەسەند کرد

ئەنجوومەنی سیاسیی نەوەی نوێ بەندەکانی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی پەسەند کرد و بەشداری دەکەن لە حکوومەتی عێراق و بۆ ئەو مەبەستەش بەربژێریان بۆ پۆستی وەزارەتێک دیاریکردووە.



سێبەری قورسـی گرژییە ناوچەیی و ناکۆکییە ناوخۆییەکان لەسەر کابینەی زەیدی

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جگە لە داواکاریی بەشداری و پێگەی سیاسی لە لایەن هێزە سوننە و شیعییەکانەوە، سێبەری ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاش قورساییی خۆی خستوەتە سەر پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی تووشی بن‌بەست کردووە.



پەیەدە ڕەخنە لە سڕینەوەی زمانی کوردی لەسەر تابلۆکانی ناوچە کوردنشینەکان دەگرێت

ئەنجوومەنی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات ڕەخنە لە پشتگوێخستنی زمانی کوردی لە تابلۆی کۆشکی داد لە حەسەکە و قامیشلۆ دەگرێت و رایدەگەیێنێت، داننان بە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی، هەنگاوێکی نیشتمانییە بۆ بەهێزکردنی سەروەریی سووریا.

کد مطلب 2795444

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha